صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

خانه | پست الکترونیک | آرشیو

صدایی دیگر = ده نگێکی جیاواز

تماس بانویسنده ازطریق ایمیل:tarikeredemokrat@yahoo.com


مسته‌فا ئیسحاقی: تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو

(نامه ی مسته‌فا ئیسحاقی بۆ دوکتۆر یاسین سه‌رده‌شتی سه باره ت به ئه‌حمه‌د تۆفیق و به شیکی چووک له چالاکیه کانی قاسملوو له دژی ئه‌حمه‌د تۆفیق)

 مسته‌فا ئیسحاقی: تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو،هه‌ر بۆیه قاسملوو به بوغز و کینه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌حمه‌د تۆفیق و مه رگی وی به ئاوات ده‌خواست
تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌ته‌وه‌خوازی و... عه‌شق به گه‌له‌که‌ی بوو
کاک دوکتۆر یاسین سه‌رده‌شتی، وێڕای سڵاو و ڕێزی تایبه‌تیی خۆم و ته‌ک ته‌کی خانه‌واده‌ی ئیسحاقی و ئه‌و که‌سانه‌ی که بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ ڕه‌هایی و ئازادی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه ماندوونه‌بوونی و ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌ین که ئه‌حمه‌‌د تۆفیق، هه‌ڵۆی ماندوونه‌ناسی چیا به‌رزه‌کانی کوردستانی ئێران و عێراقت به شێوه‌یه‌کی ئاکادێمیک به خه‌ڵکی ناساندۆته‌وه. هه‌روه‌ک باش ئاگاتان لێیه نه‌یارانی له عێراق پاش ئه‌وه‌ی که په‌روه‌نده‌سازییان بۆ کرد و به گرتن و کوشتنیان دا ئه‌وسا نامه‌ردانه ده‌ستیان کرد به تیرۆری شه‌خسیه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگه ماندوونه‌ناسه.
تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق نه‌ته‌وه‌خوازی و عه‌شق به گه‌له‌که‌ی بوو.
ئه‌و جاسووس نه‌بوو، دزی نه‌کردبوو، خاوه‌نی هیچ سامان و ئاپارتمانێک له فه‌رانسه و ئوتریش نه‌بوو، ئه‌و حیسابی بانکی نه‌بوو تا 450 میلیۆن دۆلاری تێهاویشتبێ، ده‌ستپاک وداوێنپاک بوو، له زیندانه‌کانی سه‌ددامدا کوردانه و مه‌ردانه موقاومه‌تی کرد، ته‌سلیمی سه‌ددام و سه‌ددامیان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ به‌ختیار و سه‌رهه‌نگ زیبا قه‌راردادی جاسووسی ئیمزا نه‌کردبوو. ئه‌دی بۆ ئاواتان به‌سه‌رهێنا؟
تاوانی دیکه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌رمه‌لاکردنی ڕابردووی قاسملوو بۆ پێشمه‌رگه‌کان بوو، هه‌ر بۆیه قاسملوو به بوغز و کینه‌وه ده‌یڕوانییه ئه‌حمه‌د تۆفیق و مه رگی وی به ئاوات ده‌خواست. دوژمنایه‌تی قاسملوو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌م شه‌خسی بوو هه‌م ئایدۆلۆژیک که له‌ژێره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌که‌م
1. به ڕه‌وایه‌تی "نیو سه‌ده تێکۆشان"
قاسملوو له کۆنگره‌ی سێیه‌مدا ده‌یه‌وێ ڕووداوی کۆنگره‌ی دووه‌م له مێژووی خه‌باتی حیزبی دێموکراتدا به‌ته‌واوی بسڕێته‌وه؛کارێک که تا ئیستا هیچ دیکتاتۆرێک نه‌یکردوه. پێی وا بوو که کۆنگره‌ی دووه‌م که له ساڵی 1343 به به‌شداری 240 که‌س به‌ستراوه شه‌رعییه‌تی نه‌بوو. جێگای سه‌رنجه که ئه‌و بیرۆکه‌ی قاسملوو له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبیش په‌سند کراوه. کاتێک ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه ده‌خوێندرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئیعتراز و ناڕه‌زایی پێشمه‌رگه به‌شه‌ره‌فه‌کانی حیزبی دێموکرات ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت، و قاسملوو هه‌س ده‌ده‌نه‌وه و مه‌جبوری ده‌که‌ن کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب به ڕه‌سمییه‌ت بناسێ. جا بزانن دوژمنایه‌تی قاسملوو هه‌تا کوێ په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه؟
قاسملوو هه‌ر له‌و کۆنگره‌دا به‌توندی هێرش ده‌کاته‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق و به دیکتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆ ناوی ده‌با. کاتێک ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی به‌عسی ده‌گیرێ و زیندانی ده‌کرێ پێشمه‌گه‌کانی حیزبی دێموکرات قاسملووی له‌و کاره‌ساته به تاوانبار ده‌زانن.
حه‌سه‌نزاده له‌و باره‌دا ده‌نووسێ "هیندێ که‌س که هه‌روا به‌خێرا خۆیان دوژمنایه‌تی قاسملوویان ده‌کرد بڵاویان کردبۆوه که گۆیا دوکتۆر له گیرانی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌تاباره." فارسگوته‌نی "تا نباشد چیزکی مردم نگویند چیزها." به‌ڵام حه‌سه‌نزاده بۆ سه‌ده‌مین بار به فریای قاسملوو ده‌گا و ده‌ڵێ "دوکتۆر قاسملوو نه‌ک هه‌ر خه‌تایه‌کی له گیرانی ئیسحاقیدا له‌سه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو هه‌وڵێکی یه‌کجار زۆریشی بۆ ئازادکردنی دا که به‌داخه‌وه سه‌رنه‌که‌وت."
ئه‌وه‌ی ڕاست بێ ئه‌وه‌یه که قاسملوو به هاوکاریی حیزبی توده له‌گه‌ڵ عبدالخالق سامرایی، ڕه‌ییسی دادگاه، ئه‌حمه‌د تۆفیق دۆستایه‌تی په‌یدا ده‌کا تا ده‌توانێ بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق تێده‌چێنێ هه‌ر بۆیه کاتێک له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌بێ به تاهیر ده‌ڵێ هه‌رچی کردوومه و گوتوومه به به‌عسییه‌کان گه‌یشتۆته‌وه.
قاسملوو که 25 ساڵ له مه‌کته‌بی کیانوری‌دا شاگردی کردبوو ده‌یزانی چۆن هه‌ڵه بکا و به‌ڵگه‌ش به‌جێی نه‌هێڵێ. پاش 21ساڵ له هاوینی ساڵی 53 یان 54 له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران ئه‌من و قاسملوو له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕووبه‌ڕووبووینه‌وه، یه‌کترمان له باوه‌ش کرد و ده‌ستمان کرد به ماچوموچی یه‌کتر. کاتێک له ماچوموچ ته‌واو بووین دیتم قاسملوو زۆر په‌شۆکاوه و ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه. به‌په‌له به منی گوت کاک مسته‌فا، من له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانم قه‌رارم داناوه و دره‌نگم کردووه، ئێوه لێره بن تا ئه‌وان ببینمه‌وه پاشان دێمه‌وه لاتان. قاسملوو به‌ره‌و شه‌قامی امیر کبیر وه‌ڕێکه‌وت. دیتم شه‌قامێکی کردۆته دوو شه‌قاو و وه‌ک هه‌ڵاتن هه‌ڵده‌هات. من که له بڵیندایی ڕاوه‌ستابووم باش ئه‌وم ده‌دیت تا له‌به‌رچاوم ون بوو.
ئه‌و مولاقاته له‌گه‌ڵ قاسملوو زۆر فیکری بۆ من په‌یدا کرد. ساڵی 1358 که ئه‌من گه‌ڕامه‌وه مه‌هاباد زینده‌یاد حه‌سه‌ن باباتاهیری هاته لام و گوتی با سه‌رێکی حیزب بده‌ین. که چووینه حیزب هه‌ر له‌پێشه‌وه له‌گه‌‌ڵ کاک ئه‌میری قازی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی ڕووبه‌ڕوو بووین. کاک حه‌مه‌ده‌مین گوتی با بچینه لای دوکتۆر. که چووینه لای دوکتۆر ئه‌من پێم گوت تا له‌بیرم نه‌چووه با ئه‌و پرسیاره‌ت لێ بکه‌م؛ له تاران له مه‌یدانی تۆپخانه ئه‌وکات که یه‌کترمان مولاقات کرد ئێوه بۆچی ڕۆیشتن و نه‌هاتنه‌وه؟ قاسملوو زۆر به ڕاحه‌تی جوابی دامه‌وه "ئه‌من نه‌بووم!" گوتم ئێمه یه‌کترمان ماچ کرد، چۆن ئێوه نه‌بوون؟ "نه‌خێر ئه‌من نه‌بووم!" له‌و جوابه‌ی ئه‌و زۆر ته‌عه‌جوبم کرد. پاش ماوه‌یه‌ک پێمگوت ئه‌دی ئێستا بۆخۆتانن؟ گوتی "به‌ڵی بۆخۆمم."
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئێوه پێتانوایه له‌به‌ر چی قاسملوو ئاوا ده‌په‌شۆکێ و ڕه‌نگ عه‌وه‌ز ده‌کا؟ ئاوا له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران ده‌ستده‌کا به‌هه‌ڵلاتن و پاشان ئاوا ئینکاریی مولاقاتی تۆپخانه ده‌کا؟ ئایا ئه‌و هه‌موو ئیما و ئیشارانه به‌سه‌ر چ شتێک ده‌لاله‌ت ده‌کا؟
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت،
برات مسته‌فا ئیسحاقی



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:



+ نوشته شده در 5 / 2 / 1392برچسب:, ساعت توسط دابراو |

منوی اصلی

دسته بندی خبر ها

درباره ی ما


ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات

آرشیو

نویسندگان

پیوند های وبلاگ

لینک های روزانه

امکانات

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 69
بازدید دیروز : 32
بازدید هفته : 217
بازدید ماه : 209
بازدید کل : 219840
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1


خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم

کلیه ی حقوق مادی و معنوی وبلاگ tarikere محفوظ می باشد.
قالب وبلاگ - بازی آنلاین - طراحی سایت

بازی آنلاین

بازی آنلاین

عکس

طراحی سایت

ابزار وبلاگ

قالب وبلاگ

موسیقی بی کلام

دانلود اندروید

گرافیک - ابزار طراحی

برترین مطالب